ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۲ی بەفرانبار، ئامانج قوربانی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ میلیون تمەنی، بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۳۰ی مانگی سەرماوەز ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بە هۆی بەشداریکردن لە مەراسێمی ماتەمینی حەیدەر قوربانی دەسبەسەر کرا. هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری كامیاران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی داوایان کردبوو بۆ ڕوونکردنەوەی هەندێک پرسیار سەردانیان بکات، هاوکات لە کاتی سەردانیکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەریان کرد. شایانی باسه ناوبراو سەرماوەزی ساڵی ٩٧ ی ههتاوی لەگەڵ چەند ژینگەپارێزێکی دیکە دەستبەسەر کرا و حوکمی بەندکرانی بۆ دەرچوو.