ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣، فەرەیدوون سوڵتانی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی تیکاب، پاش ١٢ ڕۆژ به‌ندكران، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد و چوونه‌ده‌ره‌وه له تیكابی لێ قه‌ده‌غه كرا.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شارومه‌نده ڕوون نییه و مه‌ئموورانی ڕژیم له كاتی ڕفاندنی دا، ده‌ستیان به سه‌ر مۆبایل و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دا گرتووه. ڕۆژی چوارشه‌ممه، پاش ١٢ ڕۆژ، فه‌ره‌یدوون سوڵتانی به دانانی وه‌سیقه‌ی ٤٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا، به‌ڵام نانتوانێت له شارستانی تیكاب دوور بكه‌وێته‌وه.