ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، “فه‌رزاد سه‌فیخانپوور” ده‌بیری كۆمه‌ڵناسی و له چالاكانی سنفی موعه‌لیمانی سنه به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شه‌قامی ئێكباتانی سنه ڕێگه‌یان له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی گرت و له شه‌قامی تاڵقانی به لێدان و ئه‌شكه‌نجه هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه یه‌ك له‌وانه “فه‌رزاد سه‌فیخانپوور” بوو. شایانی باسه كه ناوبراو له‌ماوه‌ی به‌ندكرانی دا دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان مانی له خواردن گرتبوو.