ڕۆژی پێنج شهممه ١٧ی مانگی خهرمانان، سێ بهندكراوی مانگی گەلاوێژی شاری شنۆ بە ناوەکانی “حەکیم میرزایی”، “هیوا میرزایی” و “زاهیر مورادی” دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران هەر یهكهو بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی شنۆ ئازادکران.
بهپێی ڕاپۆرتهكان،
“حەکیم میرزایی” ٢٨ ساڵە، “هیوا میرزایی” ٢٣ ساڵە، “زاهیر مورادی” ٢٣ ساڵە و “ئارەش پیری” ٢٢ ساڵە سەرجەمیان خەڵکی گوندی “بێمزورتێ”ی شنۆ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ئهمساڵ بەبێ نواندنی بەڵگەی قهزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئهو شارهوه دەستبەسەر و بۆ لێپرسینهوه ڕاگوێزی گرتووخانهی ئیدارهی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوون.