کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادی سێ كه‌س له‌ دەستبەسەرکراوانی گوندی “نێ”ی مه‌ریوان بە دانانی قه‌راری وه‌سیقه‌ 

ئازادی سێ كه‌س له‌ دەستبەسەرکراوانی گوندی نێی مه‌ریوان بە وه‌سیقه‌

ڕۆژی پێنجشەممە 25ی مانگی سەرماوەز، سێ هاوڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ”ی مەریوان بە ناوەکانی “محەممەد ئەحمەدی” و “فەرید درەخشانی” و “ئیدریس بەهرامیان” به‌ دانانی وه‌سیقه و به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندانی مه‌ریوان ئازاد كران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو سێ هاوڵاتییە بە وه‌سیقه‌ی 500 ملیۆن تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازادکراون. جێگای ئاماژەیه‌ کە، ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌ لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەسبەسەرکران و بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مەریوان كرابوون.