ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، سێ به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی پیرانشار كه له به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده زیندانی كرابوون كه‌وتنه به‌ر لێبوردنی گشتی و ئازاد كران و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی پیرانشاره‌وه پێشوازی گه‌رمیان لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه بریتیه له: “ئیسماعیل محه‌ممه‌دپور”، “خزر قادری ئازه‌ر” و “نه‌جمه‌دین سۆخه‌نوه‌ر”. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و سێ به‌ندكراوه سێ ساڵ پێش ئێستا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” هه‌ر یه‌كه‌و سزای پێنج ساڵ زیندانیان به‌سه‌ر دا سه‌پێندرابوو.