ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، سێ چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی به ناوه‌كانی “خه‌بات مه‌فاخری” خه‌ڵكی شاری سنه، “شه‌مزین محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “ئاڵی كه‌ند”ی سه‌ر به شاری بۆكان، سه‌لاح عۆسمانی” خه‌ڵكی گوندی “خراپه”ی سه‌ر به پیرانشار، به دانانی وه‌سێقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
“خه‌بات مه‌فاخری” ئه‌ندامی ڕێكخراوی “كۆمه‌ڵه‌ی سه‌وزی كوردستان”نه و له ڕێكه‌وتی ١٩ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه كرابوو، ناوبراو به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” چو‌ار ساڵ زیندانی ته‌علیقی به‌سه‌ردا سه‌پا. هه‌روه‌ها “شه‌مزین محه‌ممه‌دی” و “سه‌لاح عۆسمانی” له ڕێكه‌وتی ٦ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه به هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.