ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “سوونیا شه‌ریفی” قوتابی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی ئابدانان كه له ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو به دانانی بارمته و به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سوونیا شه‌ریفی” له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی دایكی ده‌ستبه‌سه‌ر و له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و تۆمه‌تی موحاره‌به خرایه پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و ڕاگوێزی ناوه‌ندی په‌روه‌رده و چاكسازی ئیلام كرا.