سوله‌یمان عه‌بدی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لمیانی سه‌قز و زیویه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
“سوله‌یمان عه‌بدی” پێشتر و له مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی ١٠٥ی دادگای گشتی و ئینقلابی سه‌قزه‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی له ڕێگه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی له گۆڕستانی ئایچی”، به ٨ مانگ زیندان و ٧٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، حوكمی به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه‌ی سنفیه بۆ حوكمی ئاوه‌ڵا گۆڕاوه و ڕۆژی ڕابردوو به دانانی وه‌سیقه له زیندانی سه‌قز ئازاد كراوه.