کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی سوله‌یمان عه‌بدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان له‌ زیندان

ئازادی سوله‌یمان عه‌بدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، سوله‌یمان عه‌بدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان- سه‌قز پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكرانی له‌ زیندان ئازاد كرا.

سوله‌یمان عه‌بدی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سه‌قزه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌ ڕۆژی ٢٦ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، له‌ په‌روه‌نده‌یێكی دیكه‌دا، به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی له‌ ڕێگه‌ی به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی گۆڕستانی ئایچی” به‌ هه‌شت مانگ زیندان و ٧٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كرا. مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، له‌ حاڵێكدا حوكمی زیندانی ئه‌و چالاكه‌ سنفیه‌ له‌ زیندانه‌وه‌ بۆ ڕای كراوه‌ گۆڕدرابوو، ڕۆژی ١٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی سه‌قز كرا.