کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی سه‌یوان ئیبراهیمی له‌ زیندانی سنه‌

ئازادی سه‌یوان ئیبراهیمی له‌ زیندانی سنه‌ 4

“سەیوان ئیبراهیمی”، مامۆستای زمانی کوردی و لە بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتی “نۆژین”، لە لاپەڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌ “ئینستاگرام” هه‌واڵی ئازادبوونی له‌ زیندانی سنه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌.

“سه‌یوان ئیبراهیمی” باسی لە چۆنیەتی ئازادبوونی كردووه‌ و نووسیوویەتی؛ پاش ئەوەی لە ڕێکەوتی ۹ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵ زیندان، ڕەوانەی به‌ندیخانه‌ کراوه‌، پێنج ڕۆژ پێش ئێستا و لە ڕێکەوتی چواری پووشپەڕ، پاش بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی بۆ ئازادی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه‌متر له‌ شه‌ش مانگ حوكمیان ماوه‌، هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوێكی دیكه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ ئازاد كراوه‌.