دیاكۆ خزری شارومه‌ندی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵی خه‌ڵكی گوندی شیلان ئابادی سه‌ر به شاری مهاباد و بڕای هه‌میشه زیندوو شاهۆ خزری، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا، پاش ٢٢ مانگ به‌ندكران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، به دانانی وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد تمه‌نی له زیندانی مهاباد ئازاد كرا.
ڕۆژی ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، دیاكۆ خزری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕوون نه‌كراوه.