“مێهدی نەورۆزی” و “ئارام ساڵح پوور” دوو چالاكی مه‌ده‌نی خەڵکی بانە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی مانگی خەرمانان، دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە ئازادکران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهدی نەورۆزی” و “ئارام ساڵح پوور” ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ، هاوڕێ لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوەکانی “محەممەد مەحموودزادە“، “هادی مەحموودی“، “ڕەحمان ساڵح پوور“، “محەممەد قەوسی“، “زانا مێهری” و “جەعفەر زەریفی“، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی شاری بانەوه دەستبەسەر و پاش ماوه‌یه‌ك شەش کەسەیان بە بارمتە ئازاد کرابوون. شایانی باسه كه كه ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نیه له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراندا لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.