له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “حوسێن ساعیدی” خەڵکی شاری “سۆنقۆر” و “شاكر باغی” خه‌ڵكی شاری “وان”ی سه‌ر به باكووری كوردستان بە دانانی وه‌سیقه له زیندانه‌كانی شنۆ و كاشمه‌ر ئازاد كران.
“حسێن ساعدی” له ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ئه‌مساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه‌كانی ئه‌و شاره کرا. هه‌روه‌ها “شاکر باغی” ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ١٣٨٦ی هه‌تاوی لە جادەی مەریوان بۆ سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و ئێستا پاش ١٤ ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار مافی مه‌ره‌خه‌سی پێداروه.