دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “شەمزین محەمەدی” خەڵکی گوندی “ئالی کەندی” و “شێرکۆ تابناک” خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی مانگی ڕێبەندان، لە زیندانی ناوه‌ندی بۆکان به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
“شەمزین محەمەدی” ڕۆژی ٥ی مانگی گەلاویژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی و “شێرکۆ تابناک” ڕۆژی ۲۳ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزرابوون. دواجار هه‌ر یه‌ك له‌و دوو هاووڵاتییه به پێنج مانگ و حه‌وت مانگ به‌ندكران سزا درابوون.