سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەبدولغەنی دەروێشی”، خەڵکی ورمێ بە دانانی وهسێقهی ١ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا. ههروهها ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، زیندانییەکی سیاسیی بە ناوی “شەفیع فەقیزادە”، خەڵکی شنۆ، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
به پێی راپۆرتهكان، “عەبدولغەنی دەروێشی” ٢٢ی گۆڵانی ئەمساڵ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو. جێی ئاماژهیه ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەر پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه، ڕۆژی سێشەممە ٣ی بەفرانباری ٩٨، “شەفیع فەقیزادە” پاش دەرچوونی حوکمی جەڵبی، دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرابوو. و پاییزی ساڵی ٩٨، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، لەلایەن دادسەرای گشتی شنۆ، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانیی تهعلیقی مەحکووم کرابوو.