ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی خاکەلێوە، دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور” و “زاهیر پەسوپیش” دوای تەواوکردنی سزای سێ مانگ بەندکرانەکەیان لە بەندیخان ناوەندیی نەغەدە ئازاد کران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، “ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور” ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممەی ١٣٩٩ و “زاهیر پەسوپیش” ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەشەممەی پار دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرابوون.