کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و شنۆ به‌ دانانی وه‌سێقه‌

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “جەلال وەفایی” خەڵکی بۆکان و “جەعفەر حەسەن‌پوور” خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” و دانیشتووی شاری شنۆ، به‌ دانانی وه‌سێقه‌ و به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.

شایانی باسه کە “جەلال وەفایی” ڕۆژی پێنجشەممە 24ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ له‌ شاری بۆكان دەستبەسەر کرا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ “جەعفەر حەسەن‌پوور”  ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی مانگی جۆزەردان، پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەستبەسەر و ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ كرابوو. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ له‌به‌ر ده‌ستا نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەچوونی چالاكیێكی ژینگەپارێزی لە شاری سەقز

-

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “ئایلووی”ی سه‌قز له‌ ئاست بێ ئاوی

-

سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه‌

-

چڕکردنەوەی دۆخی ئەمنییەتیی له‌ زانکۆی کوردستان

-

كاولكردنی ژینگه‌ی مهاباد و كرماشان له‌لایه‌ن كۆمای ئیسلامی

-

كوژران و برینداربوونی ٧ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی بورهان

-