جێگری نێوده‌وڵه‌تی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: “حه‌مید نووری” دادیاری پێشووی زیندانی گه‌وهه‌رده‌شت كه له سوید محاكمه و به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كرابوو، ئازاد بووه و به زوویی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئێران.
هاوكات میدیا فه‌رمییه‌كانی وڵاتی عومانیش ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست كردووه و ڕایانگه‌یاند كه به نێوانگیری ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته، بڕیار درا شارۆمه‌ندانی زیندانی هه‌ر دوو لا مامه‌ڵه بكرێن و بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان. “حه‌مید نووری” ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ، به پێی سكاڵای چالاكانی مافی مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆنی كۆماری ئیسلامی، له ڕێكه‌وتی ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن پۆلیسی سویده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.