به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژ یه‌كشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، حسێن فیرووزی، شارومه‌ندی خه‌ڵكی سه‌قز پاش چه‌ند ڕۆژ به‌ندكران له زیندانی سه‌قز ئازاد كرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر گوندی “مه‌ولاناوا”ی سه‌قز و به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی “حسێن فیروزی” و “هیوا فه‌یزی” دەستبەسەر کرد. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حسێن فیرووزی به دانانی وه‌سیقه له زیندانی سه‌قز ئازاد كراوه به‌ڵام زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی هیوا فه‌یزی له‌به‌رده‌ستدا نییه.