کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی تەیفوور سەلیمی بابامیری بە دانانی بارمتەی قورس

ئازادی تەیفوور سەلیمی بابامیری بە دانانی بارمتەی قورس 1

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، تەیفوور سەلیمی بابامیری، بەندکراوی تەمەن ٤٨ ساڵی خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییکردن ئازاد کرا.

تەیفوور سەلیمی بابامیری، له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به‌ بیانووی گه‌یاندنی یارمه‌تی ده‌رمانی و پزیشكی به‌ برینداره‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌، له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.