ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “حەبیبوڵڵا لەتیفی”، دوای ١٧ ساڵ به‌ندكران له زیندانی سنه ئازاد کرا.
ڕۆژی ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی، حه‌بیبۆڵڵا له‌تیفی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له به‌ندی تاكه‌كه‌سی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه به تۆمه‌تی موحاره‌به و ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم به ئێعدام مه‌حكووم كرا. پاش ده ساڵ سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕدرا و ڕۆژی پێنجشه‌ممه حه‌بیبۆڵڵا له‌تیفی پاش ١٧ ساڵ له زیندان ئازاد كرا.