ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی به‌ندكراو له شاره‌كانی سنه و دیوانده‌ره به ناوه‌كانی “سه‌باح ساڵحی” و “ئومید قه‌دیمی” به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
“سه‌باح ساڵحی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندرا و ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا. هه‌روه‌ها “ئومید قه‌دیمی” برای “فوئاد قه‌دیمی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له دیوانده‌ره كه ڕۆژی ١٦ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی ڕابردوو به دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی له گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ئازاد كرا.