ڕۆژی پێنج شەممە 6ی جۆزەردان، بەندکراوێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی “عەلی بەزازی” لە گرتووخانەی ڕژیم لە شاری ورمێ، بە دانانی وه‌سێقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد کرا.
عەلی بەزازی ڕێكه‌وتی 4ی گوڵانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و پاشان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری ورمێ كرابوو. شایانی باسە، تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە، هیچ زانیارییه‌ك لە سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو له‌بەردەستا نییە.