به‌فرین مه‌حموودی، شارومه‌ندی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵی خه‌ڵكی بۆكان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، پاش ١٦ ڕۆژ به‌ندكران به دانانی وه‌سیقه له زیندانی ورمێ ئازاد كرا.
به‌فرین مه‌حموودی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو پاش ١٦ ڕۆژ به‌ندكران به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كراوه، به‌ڵام هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه.