ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، “ئێدریس حاجی ڕه‌سووڵپور” برای “محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵپور” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان و “هێمن ئیبراهیم حه‌مزه” خه‌ڵكی گوندی قه‌ره‌گوڵ به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كران.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، ئه‌و دوو شارومه‌نده به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه و به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی مه‌هدی شاری ورمێ كران. ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، “محه‌ممد حاجی ڕه‌سووڵپور” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی دا گیانی به‌خت كرد.