کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی “ئومێد كه‌ریمی” به‌دانانی وه‌سیقه له‌ زیندانی دیوانده‌ره‌

ئازادی ئومید كه‌ریمی به‌دانانی وه‌سیقه له‌ زیندانی دیوانده‌ره‌ 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، “ئومید كه‌ریمی” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی و به‌ شێوه‌ی كاتی تا كۆتایی قوناغه‌كانی دادڕه‌سی له‌ زیندان ئازاد كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ٢٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، “ئومید كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی دیوانده‌ره‌ له‌ هێرشی هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی دا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.