“هه‌تاو ئه‌كره‌می” ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی “مێهران ئه‌كره‌می” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان كه له‌م دوایانه‌دا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، به دانانی وه‌سیقه‌ی شه‌ش ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا.
“هه‌تاو ئه‌كره‌می” به‌هۆی دانانی بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه له حكوومه‌ت له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو پێشتر به مه‌به‌ستی به‌شداری له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “مێهران ئه‌كره‌می” گه‌ڕابووه بۆكان و به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرد.