کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” به‌ دانانی بارمته

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران و “مه‌سعوود نیكخواه” ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، به‌دانانی بارمته‌ و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.

جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و دوو چالاكه‌ سنفییه‌ له‌ حاڵێكدا بۆ دووهه‌مین جار ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون كه‌ پێشتر به‌ دانانی بارمته‌ی ٢ ملیارد تمه‌نی و دوای پێنج مانگ به‌ندكران له‌ زیندان ئازادكرابوون و ئێستا بۆ جارێكی دیكه‌ وه‌سیقه‌یه‌كی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نیان لێ وه‌رگیراوه‌. شۆرای سنفی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران وێڕای پێشوازی له‌و دوو چالاكه‌ سنفیه‌، ئازادبوونیان به‌ بنه‌ماڵه‌ و یه‌ك به‌ یه‌كی كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگیانی ئێران پیرۆزبایی ده‌كات و خوازیاری ئازادی ته‌واوی هاوكاره‌كانیان و كۆتایی هێنان به‌ ڕه‌وندی په‌روه‌نده‌سازی و وه‌رگرتنی وه‌سیقه‌ی قورس له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ بوو. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا چالاكێكی مه‌ده‌نی دیكه‌ی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “حه‌مید نیكخواه” به‌ دانانی بارمته له‌ زیندانی فه‌شافوویه‌ ئازادكراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی سه‌ڵماس و ورمێ

-

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی دڵتەزێنی ژنێکی قوربانی پیاوسالاری لە پیرانشار

-

قه‌یرانی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ مه‌ریوان

-