“ئه‌سرین محه‌ممه‌دی” خۆشكی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” كه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی براكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.
شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، “ئه‌سرین محه‌ممه‌دی” كاتێك له‌گه‌ڵ دایكی و میلادی برای، سه‌ردانی دووكانێكیان كردبوو بۆ كڕینی به‌نێر بۆ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی شه‌هریار، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و میلاد و دایكی به‌هۆی لێدانی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و خۆی به توندووتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه كه “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بۆكان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد.