ماوەی شەش ڕۆژە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سووریای دیمۆكراتیك لە زیندانی “غوێران”ی حەسەکە دژ بە هێرشی تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و نیوه‌ی ئه‌و زیندانه دووباره كونتڕۆڵ كراوه و ٩ دیلی ده‌ستی تیرۆریستانیان ڕزگار كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، تیرۆریستانی داعش به شێوه‌یه‌كی سازماندراو هێرشیان كرده سه‌ر زیندانی حه‌سه‌كه تا پێنج هه‌زار زیندانی داعش له‌وێ ڕزگار بكه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رگری هێزه‌كانی سووریای دیمۆكرات ڕووبه‌ڕوور بوونه‌وه و ١٨٠ تیرۆریست تاوه‌كوو ئێستا كۆژراون و ٥٥٠ داعشی به دیل گیراون. هه‌روه‌ها به پێی ئاماری ئاژانسی هاوار، ترۆریستانی داعش ٧٠٠ منداڵیان به دیل گرتووه تا وه‌كوو قه‌ڵغانی مرۆڤی به‌كاریان بێنن و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنیان به‌رده‌وامه و زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری زیندان و نێوه‌ی ئه‌و زیندانه به ته‌واوه‌تی له تیرۆرۆیستان پاككراوه‌ته‌وه.