به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ١١ هاووڵاتیی له شاره‌كانی بۆكان، كرماشان، ورمێ، سنه و شنۆ، كه له كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چوار هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “سوله‌یمانی نادری” خه‌ڵكی شاری بۆكان، “ڕه‌زا جابری” خه‌ڵكی شاری كرماشان، “نه‌حو ئه‌مینی” خه‌ڵكی شاری ورمێ و “محه‌ممه‌د زار‌ع” خه‌ڵكی شاری سنه، پاش ته‌واو بوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه و دانانی وه‌سیقه له گرتووخانه‌كانی ئیتلاعاتی شاره‌كانی خۆیان ئازاد كران. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، “سیاوه‌ش حه‌یاتی” وته‌بێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و “فه‌خره‌دین ئاسریس” خه‌ڵكی شاری شنۆ كه ڕێكه‌وتی ٢٣ی گه‌لاوێژ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به دانانی وه‌سیقه لە زیندان ئازاد كران. له لایه‌كی دیكه‌وه سێ خوێندكاری زانكۆی ڕازی كرماشان به ناوه‌كانی “ئه‌شكان والی زاده، سه‌لاح غه‌ریبی و پژمان ئه‌میری” كه له ڕێكه‌وتی ٢٢ی مانگی به‌فرانبار و له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌وتنه خوارێ فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباریش، دوو هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “مه‌حیه‌دین ئه‌سغه‌ری و سوحبه‌ت ئۆمیدی” خه‌ڵكی شاری كرماشان، پاش دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرابوون.