به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران دوای زیاتر لە ٨ مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی وه‌سیقه‌ی قورس له زیندان ئازاد کرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “باسام مورادی” دانیشتووی شاری کامیاران کە هشت مانگ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کرابوو، بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، باسام مورادی ڕۆژی دوشەممە ٩ی گوڵانی ئه‌مساڵ دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران دەستبەسەر کرابوو.