به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كامیاران كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ خه‌رمانان “جه‌ماڵ گوده‌رزی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و دانیشتووی ئاوایی “چرۆسانه”ی سه‌ر به شاری كامیاران پاش دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنه ئازاد كرا. شایانی باسه، ناوبراو له‌درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیم به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كان” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.