به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان كه پێشتر به تۆمه‌تی ئه‌منییه‌تی له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عه‌لی قادری” دانیشتووی شاری بۆكان كه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان به قه‌راری وه‌سیقه ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له بلواری سه‌عاده‌ت ئابادی تاران، پاش لێدان و سووكایه‌تیی پێكردن ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه زیندانی تاران كرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، عه‌لی قادری پێشتریش له ساڵی ٩٧ به هه‌مان تۆمه‌ت له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و خرابوویه ژێر لێپرسینه‌وه.