ئازادكردنی سێ هاووڵاتیی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌ز، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و سه‌وڵاوا به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس و به‌شێوه‌ی كاتی له‌ زیندان‌ ئازاد كران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “ئیسماعیل عەلی‌پەروەری” كه‌ پێشتر له‌ ڕێكه‌وتی ٢٣ی گەلاوێژ له ‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی، هەتا کۆتایی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاكه‌ی بە شێوی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دێوەزناو”ی سه‌ر به‌ شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی “سامان ئەسەد حەکیم و محەممەد شەفیع‌زادە”، بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *