به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوا تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر و دەستبەسەر کردنی دەیان هاووڵاتیی له شاری جوانڕۆ، سێ کەس لە دەستبەسەر کراوان بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کران.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٢١ی بەفرانبار سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی شاری جوانڕۆ به ناوه‌كانی “سه‌لاح بێهرووجه، دیاكۆ میرئه‌حمه‌دی و ئاریا عه‌زیزی” به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له زیندانی “دیزل ئابادی” كرماشان ئازاد كران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر له شاری جوانڕۆ، به دەیان کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٤٨ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.