به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خهڵكی شارهكانی شنۆ و مهریوان به دانانی وهسیقهی قورس له زیندان ئازاد كران.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “عەلی ئیسماعیلی” دانیشتووی شاری شنۆ، دوای ٧٠ رۆژ له دەستبەسەر کرانی، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەزبەر بە دانانی وهسیقهی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرا. هاوكات “ئارام نیک پەی” خەڵکی مەریوان دوای ٤٠ ڕۆژ ڕاگیران لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بە دانانی وهسیقهی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی له زیندان ئازاد كرا. جێگهی ئاماژهیه، پێشتریش هەر یەک لە “جەماڵ گودەرزی “خەڵکی کامیاران و “خالید سووری” خەڵکی مەریوان ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانان بە دانانی وهسیقهی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی له زیندان ئازاد كرابوون.