کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادكردنی ئه‌ندامێكی دیكه‌ ئه‌نجومه‌نی نۆژین

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، یەکێکی دیكه‌ لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین” له‌ کامیاران، بە دانانی وه‌سیقه‌ ئازاد کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەرمانان “منەت ڕەحمانی”، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، خەڵکی گوندی “لۆنی سادات” سەر بە شاری کامیاران کە ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد کرا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خەرمانان، “سیروان ئیبراهیمی”، بەرپرسی لقی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین” لە شاری کامیاران، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی ٧٠ كه‌س له‌ ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

-

زیادكردنی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی پار

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هەناردەكردنی كاڵا له‌ تورکیاوه‌ بۆ هەرێمی کوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی نیكشار له‌ئاست نه‌بوونی پزیشك و كادری ده‌رمان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی زابۆل له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

بڕینی ئاوی زیندانی خۆڕه‌م ئاوا و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ به‌ندكراوان

-