“ئیسماییل گرامی”، چالاکی کرێکاری، دوێنی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبهندان، لە زیندانی “ڕەجاییشار”ی کەرەج ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبهرنیوز، دوێنێ دووشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبهندان، “ئیسماییل گرامی”، چالاکی کرێکاری لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج ئازاد کرا. هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چۆنیهتی ئازادکردنی ئەم زیندانییە لەبەردەستدا نییە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە ئازادکردنی ئەم چالاکە کرێکارییە دوای دەرچوونی “لێبوردن و کەمکردنەوەی سزای گشتی” ڕووی دابێت.