ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، “جەوانمێر مۆرادی”، چالاکی کرێکاری و خەڵکی شاری کرماشان، بە دانانی وهسیقهی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی دێزڵ ئاباد ئازاد کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانبار، بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام” و “ئەندامبوونی لە یەکێک لە حیزبهكانی دژبهری ڕژیم” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ئەو ئەندامەی یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، لە لایەن لیباس شەخسییەکانەوە لە ڕێگەی تەلەفوونەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک لە نزیک کرماشان بانگهێشت و پاش سەردانی شوێنی پڕۆژەکەی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەرکردنی ناوبراو، بە دەست بەستراوی بردوویانهته ماڵەکەی خۆی و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردبوو.