کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی مادێح فه‌تحی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان

ئازادكرانی مادێح فه‌تحی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ “مادیح فەتحی” خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، چەند جار پەیوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەبووە و لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ به‌ هێرش كردنه‌ سەر ماڵی مادێح فه‌تحی لە شارەکی “بەهاران” و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەممە ٩٨، “سەحەر کازمی”، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی، و هاوژینی مادیح فەتحی، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی سنە ئازاد کرابوو. ناوبراو مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٧، لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە، بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم  کرابوو کە ئەو حوکمە لە لایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنە، بۆ ٢٠ مانگ کەم کرابووە.