به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، “سپیده قولیان” چالاكی مه‌ده‌نی كه پێشتر له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ناو ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی و تا كۆتایی قۆناغه‌كانی پێڕاگه‌یشتن له زیندان ئازاد كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سپیده قولیان له ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له شاری دزفوول و له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له شاره‌كانی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كرابوو. شایانی باسه، ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٣٠ی به‌فرانباری پاره‌كه‌س له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، به قه‌راری وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندانی وه‌رامین ئازاد كرابوو.