به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ناوه‌كانی “عه‌تا فه‌تاحی” و “بڕیار كاوه” به دانانی وه‌سیقه به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كران.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی سەرماوەز، لاوێکی خەڵکی گوندی “سەردۆشـ”ـی مەریوان بە ناوی “عەتا فەتاحی” تەمەن ٢٤ ساڵ كه پێشتر له ڕێكه‌وتی ٦ی گه‌ڵارێزان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بە دانانی وه‌سیقه بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرا. هه‌روه‌ها “بڕیار کاوە”، دانیشتووی گوندی “نێ”ی مەریوان، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، کۆتاییەکانی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧، دادگای ڕژیم له شاری مەریوان ناوبراوی بە هه‌مان تۆمه‌ت بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کردبوو و ئەو حوکمەش لە دادگای پێداچوونەوەی سنە، لە ٥ ساڵەوە بۆ ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرابووە.