شنبه – 8 تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ورمێ به‌دوای كۆتایی ده‌ورانی مه‌حكوومییه‌ته‌كه‌یان له زیندان ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئازاد محه‌ممه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ورمێ كه له ڕێكه‌وتی ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕی ٩٤ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، پاش كۆتایی ده‌ورانی مه‌حكوومییه‌ته‌كه‌ی له زیندان ئازاد كرا. هه‌روه‌ها “حه‌مید ڕه‌حیمی به‌ردیانی” كه له ڕێكه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردانی پاره‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ورمێ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو، پاش كۆتایی ده‌ورانی مه‌حكوومییه‌ته‌كه‌ی له زیندان ئازاد كرا.