رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی خاكه‌ڵێوه، “شه‌هرام كازمییان” زیندانی سیاسی به دانانی وه‌سێقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندانی ورمێ ئازاد كرا هه‌روه‌ها “ماهێر كه‌عبی” زندانی سیاسی ته‌بعیدكراو رۆژی هه‌ینی به ته‌واو بوونی ماوه‌ی به‌ند كرانه‌كه‌ی له زیندانی ئه‌رده‌بیل ئازاد كرا.
به پێی راپۆرته‌كان، “شه‌هرام كازمییان” ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٨، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئێتلاعاتی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌منی ئه‌م شاره كرا. سایانی باسه، “ماهێر كه‌عبی” به‌ندكراوی سیاسی له ته‌بعید ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٠، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.