کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئابووریی داڕماوی ڕژیم به‌ هه‌ر بایه‌ك وه‌له‌رزه‌ ده‌كه‌وێ

پاش پهسهندكرانی بڕیارنامهی شۆاری حۆكامی ئاژانسی نێونهتهوهیی وزهی ئهتۆمی دژبهكۆماری ئیسلامی لهڕۆژی ههینی ڕابردوو، ئهرزشی تمهن لهبازاڕهكانی ئێران، بهردهوام هاتووهتهخوارێ. ڕۆژی سێشهممه٣ی مانگی پووشپهڕ، ههر دۆلارێكی ئهمریكا ڕۆیشتهسهرووی ٢٠ ههزار تمهن كهئهوهش لهمێژووی ئێراندا بێ وێنهیه‌. ههڵبهت سهرچاوهناڕهسمیهكان باسیان لهڕهقهمی لهوهسهرتریش كردووه‌. حهسهن ڕووحانی و ناسر هێمهتی، سهرۆكی بانكی ناوهندی، ڕۆژی سێشهممهڕایانگهیاند كهچوونهسهرهوهی نرخی دراو، ڕیشهی بنهڕهتیی ئابووریی نییهو هۆكارهكهیان گهڕاندهوهبۆ هاندان و كردهوهی دهروونیی لهئاست نێونهتهوهییدا و وتیشییان كهئهو شۆكانهیكهلهئێستادا لهبازاڕی دراو دراون، كاتین. بهڵام كارناسانی ئابووری هۆكاری هاتنهخوارێی ئهرزشی تمهن و هۆكاری ئهوهیكهخهڵكی ئێران ڕوویان كردووهتهكڕینی زیاتری دراوی دهرهكی ، دهگهڕێننهوهبۆ ئهگهری توندبوونهوهی گهمارۆكانی ئهمریكا و ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان دژبهكۆماری ئیسلامی.

ابهدوای پهسند كرانی بڕیارنامهی شۆرای حۆكامی ئاژانسی نێونهتهوهیی وزهی ئهتۆمی كهبهدهنگی ههرهزۆری ئهندامانی پهسهند كرابوو، دابهزینی ئهرزشی تمهن لهبهرامبهر دراوهكانی دیكهدا‌‌ دهستی پێكرد. خهڵك، بهبێ بایهخدان بهوتهی كاربهدهستانی ڕژیم، ڕوویان كردووهتهكڕینی دۆلار و یۆرۆ. ئێسحاق جههانگیری جێگری یهكهمی ڕووحانی جهختی كردبووهوهكهپهسهندكردنی وهها بڕیارنامهیهك، كاریگهریهك لهسهر ئابووریی ئێران دانانێ. جهواد زهریف، وهزیری دهرهوهو غهریب ئابادی، نوێنهری كۆماری ئیسلامی لهم ئاژانسه، پێشتر وێڕای ههڕهشهی پڕوپووچ، وتبوویان كهئهگهر ئهم بڕیاڕنامهیهپهسند بكرێ، كۆماری ئیسلامی وڵامێكی گونجاو و كردهوهیهكی پێویست ئهنجام دهدا. لهبڕیارنامهكهی شۆرای حۆكامدا داوا لهكۆماری ئیسلامی كراوهكهدهستبهجێ لهگهڵ ئهو ئاژانسهبهتهواوی هاوكاری بكات و لهپشكنینی كارناسانی ئاژانسی وزهی ئهتۆمی لهدوو سایتهنوێیهكه‌‌ ڕێگری نهكرێت. بهباوهڕی ئاژانس، لهم سایتانهدا، ڕژیم ههوڵی داوهكهچهكی ئهتۆمی بهرههم بێنێت.

لهو جێگهوهكهبڕیارنامهكهی شۆرای حۆكام لهلایهن سێ وڵاتی سهرهكیی ئۆرووپا واتهئاڵمان، فهڕانسهو ئینگلیسهوهئامادهكراوهو تێیدا باس لهوهكراوهكه‌ ” بهباوهڕی ئێمه، لابردنی گهمارۆی چهك و چۆل، كاریگهری ئهساسی لهسهر ئهمنیهت و سهقامگیریی ناوچهكهدادهنێ، نیگهرانیی خهڵكی ئێران لهخراپتر بوونی باروودۆخی ئابووری بههۆی توندبوونهوهی گهمارۆكان زیاتر بووهو لهخۆرا نییهكهخهڵك زیاتر ڕوویان كردووهتهدراوهبهنرخهكان. لهبهر ئهوهیكه، بهدوایدا، ڕۆژی سێشهممه٣ی پووشپهڕ، ئهمریكا پێشنووسێكیخستهئیختیار هاوپهیمانانیهوهكهتێیدا داوای لهئهندامانی شۆرای ئهمنییهت كردووهكهگهمارۆی چهك و چۆڵی سهر كۆماری ئیسلامی، بهشێوهی بێسنوور دووبارهبكهنهوه‌. ههروهها، حهفتهی ڕابردوو بهڕێوهبهری گشتیی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، لهڕاپۆرتێكدا تهئیدی كرد كه،ئهو مووشهكانهی كهلههێرش بۆسهر دامهزراوهنهوتیهكانی عهرهبستاندا بهكارهاتبوون،سهرچاوهی ئێرانیانبووه‌.

كاربهدهستانی كۆماری ئیسلامی لهبهرامبهر توندبوونهوهی گوشارهنێونهتهوهییهكان و توندبوونهوهی گهمارۆكان، بهخۆگێل كردن لهباروودۆخی فهلاكهتباری بژێویی جهماوهری خهڵك، لهسهر درێژهی سیاستهكانی ههتا ئێستایان پێداگری دهكهن كهئابووریی ئێرانیان بردووهتهسهر لێواری داڕمان. ههڵبهت بۆ زۆرێك لهبهرپرسان و كاربهدهستانی ڕژیم درێژهو توندبوونهوهی گرژی و ئاڵۆزیهكان، كهش و ههوایهكی گونجاوتریان بۆ دزی و گهندهڵی بۆ دهخوڵقێنێ و لهم ڕوانگهیهوهچاو لهباروودۆخهكهدهكهن. قالیباف، سهرۆكی دز و جهنایهتكاری مهجلیسی ڕژیم، ڕۆژی یهكشهممه، پاش پهسندكرانی بڕیارنامهی ئاژانس، لهدانیشتنێكی مهجلیسی ئیسلامیدا ڕایگهیاند كه‌: “ئهو سێ وڵاتهئۆرووپاییهچیی وا لهئهمریكا كهمتر نین. بهڵام لهبهرامبهردا، بهرپرسانی نیزامی ئیسلامی تهواوهن هاودهنگن لهسهر ئهوهیكهموقاومهتی چالاكانه، بژاردهیهكی ستراتێژیكه‌”. ئاشكرایهكهدرێژهی داسهپاندنی ئهم سیاسهتانهبووهتههۆی پهرهسهندنی ههژاری و بێكاری و گرانیی و برسیهتیی بهردهوامی خهڵك و ئاستی كێشهو گرفتهكۆمهڵایهتیهكانیشی بردووهتهسهرێ. بێگومان، درێژهدانی ئهم سیاسهتانهبهڕوونی نیشانی دهدا كهژیانی و گوزهرانی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش بۆ سهرانی ئهم ڕژیمههیچ بایهخێكی نییه‌.

بهڵام هۆكاری ئهم باروودۆخهفهلاكهتبارهئابووریهو هاتنهخوارهوهی نرخی تمهن، ناكرێ تهنیا بگهڕێنینهوهبۆ گهمارۆكان و بڕیارنامهكان. بهڵكوو هۆكاری دیكهش لهوانهقهیرانی ئابووری سهرمایهداری، هاتنهخوارهوهی قیمهتی نهوت و چوونهسهرهوهی بهرچاوی قهبارهی نهخدینهی ناو بازاڕ و دابهزینی بێ وێنهی توانای كڕینی خهڵك، لهپهنا گهندهڵی و دزیی ههزاران ملیاردی و گهندهڵیی جێكهوتوو لهگشت ئهم سیستمه، لهزومرهی باقیی هۆكارهكانی ئهم قهیرانهئابووریهدێنهئهژمار. ههڵبهت بڵاوبوونهوهی مهرگباری ویرووسی كۆرۆناش لهئێران، كهڕژیم ههوڵێكی جیدیی بۆ نهداوه، بهكێشهو گرفتهكانی پێشوو زیاد بووه‌.

لهڕاستیدا ئابووریی ڕژیم لهوپهڕی خراپی خۆی دایه‌. سندووقی نێونهتهوهیی پووڵ وێڕای ئاماژهبههاتنهخوارهوهی پاشكهوتی دراوی ئێران،  پێشبینیی كردووهكهلهساڵی داهاتوودا، ئهو پاشكهوتهدیسان ئهوهندهیكهش كهم دهبێتهوهو دهگاتهنزیك به٦٥ ملیارد دۆلار. بهئیعترافی عهباس مووسهوی، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوه، لهئێستادا تهنانهت كۆرهی باشووریش بهڕهچاوكردنی ڕێوشوێنی ئهمریكا، پارهی فرۆشی نهوتهكهی بلۆكهكردووهو نایداتهوهبهڕژیم. لهوهها باروودۆخێكدا، حهسهن ڕووحانی، بهوپهڕی بێ هیواییهوه، ههوڵ دهدات كهلهڕێگهی گهڕاندنهوهی دراوی سهرچاوهگرتوو لهههناردهی ڕانتخۆران و سهرمایهداران بۆ ئێران و یان لهڕێگهی فرۆشی بهڵگهی قهرزو ههڕاج كردنی دارایی و زهویهدهوڵهتیهكان، بتوانێ چوونهسهرهوهی نهخدینه‌‌ كۆنتڕۆڵ كات. ئهوهش بێجگهلهداماویی و مایهپووچ بوونی دسهڵاتی ئیسلامی هیچ مانایهكی دیكهی نییه‌. ڕووحانی، بهو پهڕی بێشهرمیهوه، داوا لهخهڵكی كرێكار و ههژاری كۆمهڵگا دهكات كهبارودۆخ و كێشهی بژێوی دهرك بكهن. ئهوهش بێجگهلهسهپاندنی باری سهرهكیی قهیرانی ئابووری بهسهر شانی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی ئهم كۆمهڵگایهو ههژاری و برسیهتیی زیاتر، مانایهكی دیكهی نییه‌.

بهڵام لهماوهی دوو مانگی ڕابردوودا، خهباتی كرێكاران و باقیی زهحمهتكێشان دژبهو ههژاری و بێكاریهی كهڕژیم دایسهپاندووه، بهشێوهیهكی بهرچاو پهرهی سهندووه‌. لهئێستادا، مانگرتن و كۆبوونهوهی كرێكارانی ڕێگهی ئاسنی زاگرۆس، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی موعهلیمانی تاران، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی كاشی كارانی ئیسفههان و دهیان كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی دیكهلهجهرهیان دایه‌. بێ گومان، كرێكاران لهدهسهڵاتداران و خاوهنكارانی سهرمایهخۆش نابن و مافی خۆیانیان لێدهستێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-